|
www.baraan.net |
|
ب.هونه‌ری: حوسێن هیمه‌تی ب.سینه‌ما: حه‌سه‌ن هیمه‌تی
په‌یوه‌ندی : himati@live.com 009647504885698
|
|
| نوێترین هه‌واڵی هونه‌ری كوردی |
|
|
 |
|
منداڵانی كوردی باشووری كوردستان ده‌گه‌نه تاران |
2010/5/26 |
|
|
|
باران – تاران: به‌رنامه‌یه‌كی نوێی منداڵان به‌نێوی (ئه‌ته‌ل مه‌ته‌ل) له‌كه‌ناڵی ئاسمانی سه‌حه‌ر به‌به‌شداری منداڵانی كوردی باشووری كوردستان له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ئاماده‌و پێشكه‌ش ده‌كرێت. ئه‌و به‌رنامه‌یه كه له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر سه‌ید مسته‌فا مه‌حموودی دروستده‌كرێ، 60 ئه‌لقه‌ی 25 خوله‌كییه و له‌لایه‌ن فه‌ره‌حناز كه‌ریمی به زمانی كوردی پێشكه‌ش ده‌كرێت. مه‌حموودی له‌باره‌ی به‌رنامه‌كه‌وه به‌ئاژانسی (ئیرنا)ی ده‌ڵێ "ئه‌و به‌رنامه‌یه كه پێشتریش هه‌بوو، به‌رهه‌می كه‌ناڵی جیهانی سه‌حه‌ره، به‌ڵام ئه‌مجاره جیاوازتر پێشكه‌ش ده‌كرێت". وه‌كو مه‌حموودی ئاماژه‌ی پێدا، كه‌سایه‌تییه‌كی نوێ له‌و به‌رنامه‌یه به‌نێوی (ساكار) ده‌رده‌كه‌وێت و به‌كاره كۆمێدییه‌كانی هه‌وڵده‌دات خه‌نده بخاته‌ر سه‌ر لێوی منداڵان". جگه له‌وه له‌و به‌رنامه‌یه‌دا (دایه په‌ریزاد) چیرۆك بۆ منداڵان ده‌ڵێت. گوتیشی له‌به‌رنامه‌كه‌دا منداڵانی كوردی باشووری كوردستان به‌شدار ده‌بن. تائێستا 60%ی كاری وێنه‌گرتنی ئه‌و به‌رنامه‌به ته‌واو بووه‌و له‌سه‌ره‌تای مانگی 6/2010 له‌كه‌ناڵی جیهانی سه‌حه‌ر پێشكه‌ش ده‌كرێت.
|
|
|
|
 |
| |
|
|
|
|